درد دلی با امام زاده پیر محمد
بە یادی شەهیدانی ٢٨ی بەفرانباری سالی ١٣٦٥ شاری سنە، کە بە هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی ڕژیمی سەددام شەهید بوون.
پیر موحەممەد
تۆی کە ساڵهاس
لە سەر لووتکەی ئەۆ تەپۆڵکە
ئەۆ تەپۆڵکە خنجیلانە
بە ئەسپایی ڕاکشاوی
بە ڕواڵەت بۆ خۆت خەوتوی
تۆی کە لە سەر ئەو ترۆپکە
ساڵهای ساڵە دەڕوانیتە سەر شارەکەم
تۆ کە ناوت
لە مەعشووقی عالەم و ئادەم گرتووە
پیر موحەممەد، پیری گەورە
تۆ کە لە کاتی کۆچی خۆت لەم دونیایە
تاکوو ئێستا هەزاران ماجەرات دیوە
هەزاران ماجەرای سەیر و سەر سووڕ هێنەر
پێم بڵێ تۆ، تۆبی و خودا
شتی وات تا ئێستا دیبوو؟
ئایا دیبووت فڕۆکە بێت بەسەر شارا
بە هاژە هاژ بە قیژە قیژ
بە سەر خەڵکی بێ تاوانا
بە سەر منداڵانی ساوا
ئاوری ڕەق و قین ببارێ؟
ئاخۆ تاکوو ئێستا دیبووت
بە جێگەی بارانی ڕەحمەت
بە سەر شارا بارانی گوللە ببارێت؟
بارانی بومب، بارانی خوێن؟
پیر موحەممەد، پیری گەورە
دیت کە چلۆن لەو ڕۆژەدا
لە بەفرانباری ٦٥
میگ و میراژ بوون بە جەلاو؟
دیت کە چلۆن لە هەر لایێ
جنازەیی شەهیدەکان
تەرمی منداڵ و پیر و جوان
داکەوتبوو؟
کاتێ کە جوان سەیرت دەکرد
لە شکدا بووی، چی ڕوویداوە؟
قیامەتە؟
یاکوو دەستی خوێنخوارێکی
پەستی بەعسی وای کردووە؟
چی بڵێم ڕۆڵەم، ڕۆڵەم چی بڵێم؟
من پێم وابوو تێکنۆلۆژی
لە گەڵ خۆی دۆستی و سەفا
سۆڵح و ئاشتی بۆمان دێنێ
کە چی ئێستاکە دەبینم
ئەمریکا و خوێن مژەکان
لە ئەم چەشنە کەرەستەیە
بۆ خوێن مژین، بۆ بۆردمان
بۆ کوشت و کوشتاری خەڵکی
کەڵک وەردەگرن
بەڵام ئەمە باش دەزانم
دەستی خودا لە هەموو دەستێ بەرزترە
هەم سەددام و ئەربابانی
هەم زۆر وێژانی جیهانی
تۆڵەی ئەو هەموو کوشتارە
لە ئێران و لە فەلەستین
لە بۆسنی و هێرزە گۆین
لە هەر گۆشەیکی جیهانا
ئەدەنە دەس
گیان دەر نابەن
من ئەمیشە باش دەزانم
من ئەمیشە باش دەزانم
٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٦٦
ترجمه شعر پیر محمد:
درد دلی باامام زاده پیر محمد
پیر محمد، پیر بزرگم
تو که سالهاست
بر قله ی آن تپه
آن تپه ی کوچک
به آرامی آرمیده ای
به ظاهر خوابیده ای
تو که بر بلندای آن تپه
سالهای سال است
به شهرم می نگری
تو که نامت را
از معشوق عالم و آذم گرفته ای
پیر محمد پیر بزرگم
تو که از زمان کوچت از این دنیا
تا کنون، ماجراهای دیده ای
هزاران ماجرای عجیب و سرسام آور
به من بگو ترا به خدا
تا کنون چنین چیزی دیده بودی؟
آیا دیده بودی هواپیما بر سر شهر بیاید
با غرش و غریو خود
بر سر مردم بی گناه
بر سر بچه های کوچک
آتش کینه و دشمنی ببارد
آیا تا کنون دیده بودی
به جای باران رحمت
بر سر شهر
باران بمب ، باران خون؟ ببارد؟
پیر محمد پیر بزرگم
دیدی چگونه در آن روز
در دی ماه 65
میگ و میراژ جلاد شدند؟
دیدی چگونه از هر سو
پیکر شهدا
و جنازه ی کودک و پیر و جوان
بر زمین افتاده بود؟
وقتی نیک نگاه می کردی
شک می کردی، چه روی داده؟
قیامت است؟
یا دست یک خونخوار
پست بعثی چنین کرده؟
(جواب پیر محمد)
چه گویم فرزندم، فرزندم چه بگویم
من فکر می کردم تکنولوژی
با خود دوستی و صفا
صلح و آشتی هدیه می آورد
اما اینک می بینم
امریکا و خون ریزان
از اینگونه ابزارها
برای مکیدن خون مردم
برای بمباران
برای کشت و کشتار مردم
استفاده می کنند.
اما این را نیک می دانم
دست خدا از هر دستی بالاتر است
هم صدام و اربابانش
هم زورگویان جهانی
انتقام این همه کشتار را
در ایران و فلسطین ، در بوسنی و هرزه گوین
در هر گوشه ی جهان
پس خواهند داد
جان به در نخواهند برد
من این را نیک می دانم
من این رانیک می دانم
(به یاد شهدای 28 دی ماه 1365 شهر سنندج)